پەرلەمانتارێکی یەکێتی: داوامان کردووە گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە بۆ 15% زیاد بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: ئەمڕۆ ماددەی 15 لە پڕۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر دەدرێت و تێدەپەڕێنرێت.

وتیشی: بڕگەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتەوە دەنگدان و بڕیارە بودجەی پێویستی بۆ تەرخانبکرێت.

سروە محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: داوامان کردووە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە 10% بۆ 15% زیادبکرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاشیگەیاند: لەپڕۆژە یاسای بودجەدا، بەشی پارێزگاکانی هەرێم دیاریکراوە و بەیەکسانی بەسەر شارو شارۆچکەکاندا دابەشدەکرێت، ئەمەش کۆتایی بە نایەکسانی لەبەشە بودجەی نێوان پارێزگاکان دەهێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا