پەرلەمانتارێك: ستەمێكی گەورە لە زیندانیانی سیاسی دەكرێت

پۆلەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵە لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، زیندانیانی سیاسی لە حكومەتی عێراق مووچەی مانگانەیان زیاتر لە ملیۆنێك دینارە، بەڵام لەهەرێم نیوەی ئەو مووچەیە وەردەگرن ئەوەش ستەمێكی گەورەیە لێیان دەكرێت.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، زیندانیانی سیاسی لە حكومەتی فیدراڵ مووچەی مانگانەیان سەرو یەك ملیۆن دینارە و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵیش سودمەند دەبن لەو مووچەیە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان تەنها ٥٠٠ هەزار دیناریان پێدەدرێت بۆ ماوەی ١٠ ساڵە و ئێستا ئەوەشیان بڕیووە.

دەشڵێت، “بە نوسراوی فەرمیی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان لەم ستەمەی بەرامبەر ئەم توێژە دەكرێت ئاگاداركردۆتەوە و ئەوان بەرپرسن لەو كارەسات و ستەمەی ئەم دەسەڵاتە بەسەر خەڵكیاندا هێناوە”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت رۆژی 26ی ئەیلول، دژی پێنەدان و دواكەوتنی موچەكانیان بۆ نزیكەی هەشت مانگ، بەشێك لە زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی گردبوونەوە و داوایان لە بەرپرسانی هەرێم كرد مووچەكانیان بۆ خەرج بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا