پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ئیسرائیل لە ڕێگەی موشەكەوە بۆردومانی باڵەخانەیەكی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا كرد‌و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە. بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، لە بۆردومانەكەدا بەرپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران كوژراوەو ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.
بەگوێرەی ئاژانسەکان، ئەو باڵەخانەیەی كراوەتە ئامانجی هێرشە موشەكییەكەی ئیسرائیل لە چەند نهۆمێك پێكدێت و لەلایەن راوێژكارە سەربازییە ئێرانییەكانەوە بەكاردەهێنرێت و باڵەخانەكە بەتەواوەتی تەختی زەوی بوە.
ئه‌و بینایه‌ی كه ئیسرائیل له دیمه‌شق هیرشی كردوه‌ته سه‌ر، ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی (حەی مه‌ززه)، ئه‌م ناوچه‌یه باره‌گا دیپلۆماسییه‌كانی تێدایه، باڵیۆزخانه‌ی ئێران و لوبنان له‌م ناوچه‌یه‌دایه.
بەگوێرەی زانیاری ئاژانسەکان له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل‌دا بۆسه‌ر ناوچه‌ی (حەی مه‌ززه) له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا (4) كه‌س كوژراون، کە دیارترینیان بریتین لە (حاجی سادق ئومیدزاده) به‌رپرسی هه‌واڵگری فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و جێگره‌كه‌ی حاجی سادق و (ئه‌بو مونته‌زه‌ر) یه‌كێك له فه‌رمانده‌ی میلیشیا شیعه‌كانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتییان لێده‌كرێت.