قوباد تاڵەبانی: فەرماندە ئاكام بە تەمەنێكی كەمەوە ببووە جێگەی هیوا و ئومێدی هەموومان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی گیان لە دەستدانی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: كوردستان بەگشتی و هێزی كۆماندۆ فەرماندەیەكی ئازا و دڵسۆزی لەدەستدا.

بەبۆنەی گیان لە دەستدانی ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ، قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پەیامێكی بڵاوكردەوە.

دەقی پەیامەكە:

ئۆغرت خێر بێت فەرماندە ئازاكەی كوردستان.

كوردستان بەگشتی و هێزی كۆماندۆ فەرماندەیەكی ئازا و دڵسۆزی لەدەستدا، فەرماندە ئاكام بە تەمەنێكی كەمەوە ببووە جێگەی هیوا و ئومێدی هەموومان، ئەو نمونەیەكی باڵای جوامێری بوو، هەمیشە لە بەرەكانی شەڕدا خۆی دەخستە مەترسییەوە تا هاوسەنگەرەكانی بپارێزێت.

رۆحت شاد فەرماندە. دڵنیابە هەڤاڵ و هاوسەنگەرەكانت بە هەمان روح و ورە و باوەڕی تۆوە لە خەمی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی كوردستاندا دەبن و درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبن كە تۆ لەپێناویدا گیانی ئازیزی خۆت پێشكەش كرد.

تۆ بۆ هەمیشە لە دڵی هەمووماندا بە زیندوویی دەمێنیتەوە و دڵنیابە بەهۆی هەڤاڵ و سەنگەرەكانتەوە هەوڵ و ماندووبوونەكانت بێ ئاكام نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا