دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەی دووشەممە لە سنووری قەزای قەرەداغ و ناحیەی سورداش نەوت دابەشبکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، “سبەی دووشەممە 10ی 1ی 2022، لە دوو ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی کە ئەوانیش قەزای قەرەداغ و ناحیەی سورداشن، نەوتی ماڵان دابەشبکرێت.

ئەوەش هاتووە، هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی بە بەهای 55 هەزار دینار لەڕێی کارتی زیرەکەوە پێدەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمە یەکەمجارە لە ساڵی نوێدا دوای تێپەڕبوونی 10 ڕۆژ بەسەر پڕۆسەی دابەشکردنیدا، نەوتی ماڵان دابەشبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا