پەكەكە كوژرانی نۆ سەربازی توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایدەگەیەنێت “لە ئەنجامیی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە گۆڕەپانی وەرخەل لە هەرێمی ئاڤاشین دوو مۆڵگە ڕووخێندران و لەئەنجامدا ژمارەیەك سەربازی تورك كوژران”.

ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تەموزی 2021، هێزەكانی پاراستنی گەل لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند ” لە چوارچێوەی چالاكیەكانی هێزەكانی هەپەگە و یەژاستار لە مەیدانی وەرخەل سەربە هەرێمی ئاڤاشین دژی سوپای توركیا دوو مۆڵگەی سوپاكە روخێندران”.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو چالاكیەدا نۆ سەربازی تورك سزادران.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوو رۆژی رابردوشدا هێزەكانی پاراستنی گەل لەچوار قۆڵەوە لە گۆڕەپانی وەرخەل لە هەرێمی ئاڤاشین هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا و بەو هۆیەوە دەیان سەربازی ئەو سوپایە کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا