خولی نایابی کوردستان وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١

خولەکە بە شێوازی خول بە دوو کۆمەڵە ئەنجام دەدرێت و یارییەکان بە دوو قۆناغ بەرێوە دەچێت.

لە ھەر کۆمەڵەیەک (٣) یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی.

(٤) یانە لە وەرزی ئەمساڵدا دادەبەزێت، لە ھەر کۆمەڵەیەک دوو یانە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان لە وەرزی داھاتوو دادەبەزێت.

رۆژی (٢٦-١١-٢٠٢٠) دەبێتە دەستپێکی خولی تۆپی پێی کوردستان.

کۆمەڵەی یەکەم: سیروانی نوێ، برایەتی، سۆران، چەمچەماڵ، شێروانە، ھەڵۆ، زێرەڤانی، ھەولێر.

کۆمەڵەی دووەم: ئارارات، پێشمەرگەی ھەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، دھۆک، زاخۆ، دەربندیخان، ھەندرێن

یارییەکانی ھەفتەی یەکەم بەم شێوەیەیە:

کۆمەڵەی یەکەم
برایەتی – ھەولێر
سیروانی نوێ – چەمچەماڵ
شێروانە – سۆران
ھەڵۆ – زێرەڤانی

کۆمەڵەی دووەم
ئارارات – پێشمەرگەی سلێمانی
زاخۆ – نەورۆز
دەربندیخان – ھەندرێن
دھۆک – پێشمەرگەی ھەولێر

ڕاگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک