داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی یەک 8 ملیار دۆلارە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی داهاتی نەوت بۆ مانگی 1ی ئەمساڵ زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بووە.

ئەمڕۆ شەممە، 2ی ئاداری 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردەکردنی نەوتی مانگی 1ی ئەمساڵ راگەیاند، بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کە بڕی هەناردەی نەوتی خاو 103 ملیۆن و 508 هەزار و 438 بەرمیل بووە.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی 1ی 2024 لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی 102 ملیۆن و 25 هەزار بەرمیل بووە، هاوکات بڕی هەناردەکراو لە گەیارە 1 ملیۆن و19 هەزار و 132بەرمیل بووە،هەروەها هەناردەکردن بۆ ئوردن 464 هەزار و 306 بەرمیل بووە.

هەروەها کۆی گشتی داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی یەک 8 ملیار و 25 ملیۆن و 616 هەزار دۆلار بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا