مەسجدی: کازمی هاوڕێی دێرینی ئێرانە

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزی ئێران لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، تاران عێراقی نەکردووەتە شوێنی یەکلاکردنەوەی کێشەکانی.

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتەکەی کازمی لە هەموو بوارەکاندا بنیادنراو و ئەرێنییە و کازمی هاوڕێی دێرینی ئێرانە و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیدا هەیە.

وتیشی: ئێمە نامانەوێت دەستوەربدەینە کاروباری عێراق و سیاسەتی خۆمان بسەپێنین، وەکچۆن هەرگیز ئێران پەیوەندی نەبووە بە بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، ئێمە نازانین کێیە ئەوەی هێرش دەکاتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

باسی لەوەش کرد، پاڵپشتی هیچ لایەنێک ناکەین لە هێرش کردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و نامانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێویست ناکات تۆڵەسەندنەوەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس لەڕێی سەربازییەوە بێت بەڵکو دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەبێتە تۆڵەسەندنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی، دۆخی ئەمنی ناوچەی سەوز و ئەو شوێنانەی بنکە و بەرژەوەندی ئەمریکییەکانی تێدایە کەمترین ئارامی بۆخۆیەوە بینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا