پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عێراق، ئێران لە وشكبوونی رووبارەكانی تۆمەتبار دەكات و رایگەیاند، تاران هەوڵدەدات عێراقییەكان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بەهۆی وشكبوونەوە كۆچ بكەن.
مەهدی ئەلحەمدانی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی عێراق رایگەیاند: ئێران ئاراستەی رووبارەكانی بەرەو وڵاتەكەی گۆڕیوە، ئەمەش بە پێچەوانەی رێكەوتنە نێودەوڵەتییەكانە.
وتیشی: هەر جۆرە رێكەوتنێك كرابێ، رێگە بەوە نادرێت ئاراستەی رووبارەكان بگۆڕدرێت، ئێران لە دۆسییەی ئاودا هاوكار نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ ئێران دابنیشین و گفتوگۆ بكەین، لۆژیك نییە دراوسێی وڵات ئاراستەی رووبارەكان بۆ ناو سنووری خۆی بگۆڕیت، بۆ ئەمە تاران لەهەوڵی كۆچپێكردنی كۆمەڵگەكانی عێراقدایە.