لە ساڵی 2022 ئابووری چین گەشەی كردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ساڵی 2022 دا ئابووری چین بە رێژەی 4.4% گەشەیكردووە، ئاستی بەرهەمهێنانی بەرهەمە ناوخۆییەكانیش لەو ساڵەدا 17.4 ترلیۆن دۆلاری ئەمەریكی تێپەڕاندووە.

رۆژی یەكشەممە 1_1_2023 لە وتارێكدا بەبۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێ، شی جین پینگ سەرۆكی چین رایگەیاند: لە ساڵی 2022 دا كۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەكەی 120 تریلیۆن یوان بووە كە دەكاتە 17.4 ترلیۆن دۆلاری ئەمریكی، واتە ئابووری وڵاتەكەی بەلایەنی كەمەوە رێژەی 4.4% گەشەیكردووە.

سەرۆكی چین خەمڵاندنەكانی سەبارەت بە قەبارەی ئابووری و رێژەی گەشەی ئابووری وڵاتەكە لە ساڵی 2022 روونكردەوە، ئابووری چین بە دووەم گەورەترین ئاستی جیهان ماوەتەوە.

گەشەی ئابووری چین لە ماوەی ساڵی 2022 بەهۆی كاریگەرییەكانی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی بەردەوامی بازاڕی خانووبەرە، خاوبوونەوەی خواستی بەكاربەران و دابەزینی خواستی دەرەكی بۆ كاڵا چینییەكان، سستبوونی بەخۆیەوە بینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا