نێچیرڤان بارزانی بۆ ماكرۆن : پێویستمان بە پشتیوانی فەرەنسایە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێڵ ماكرۆن كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی هاوبەشیان ئەنجامدا و هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان كردەوە لە بوارە جیاجیاكاندا.

لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییە هاوبەشەكەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەماندا ئەمڕۆ باسمان لە پەیوەندییەكانی هەردوولا كرد، دۆخی سیاسی و ئەمنی لە عێراق و هەرێمی كوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقمان تاوتوێكرد، دەربارەی دوایین پێشهاتەكانی ناوچە بەگشتی و پێشبینییەكان بۆ داهاتوو بیروڕامان گۆڕییەوە، جەختمانكردەوە لە برەودان بە پەیوەندییەكانمان و فراوانكردنی هاوبەشی و هاوكاری و بەردەوامی پشتگیری فەرەنسا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا.

نێچیرڤان بارزانی وتیشی: عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن هاوبەشێکی باشی فەرەنسا بن، کۆمپانیا فەرەنسییەکان دەتوانن بەشداریی بەهێز بکەن لە پەرەپێدان و پێشخستنی کار و پرۆژەکاندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق. دەتوانن وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری بکەن، لەمبارەشەوە هەموو پشتگیری و ئاسانکارییەک لە هەرێمی کوردستاندا دابین دەکرێت.

لای خۆیەوە ئیمانوێڵ ماكرۆن رایگەیاند: سەرۆكی هەرێمم دڵنیاكردەوە كە گەلی فەرەنسا هاوسۆز و هاوكارە لەگەڵ گەلی كوردستان لە جەنگی دژی داعش تا داعش سەرهەڵنەداتەوە چونكە ئەم جەنگە پەیوەستە بە سەقامگیری ناوچەكە بەگشتی.

ماكرۆن راشیگەیاند: لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقیش ئەوەم دووپاتكردەوە كە دەبێت هەموو هەماهەنگییەك هەبێت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانمان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا ھاوکاری دەگەیەنێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە ھەڵەبجە و پێویستیشە ھاوکاری و پشتیوانی بۆ بوارەکان زیاتر بکرێت.

وتیشی: لەبارەی شەنگالیش لەگەڵ هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر خەت بووین و پێكەوە لە هەوڵی ئەوەداین، ئاوارەكان بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان بەتایبەتیش ئێزدی و مەسیحییەكان لەمبارەوە حكومەتی عێراقیش هاوكارە و ئێمەش ئەوەی لەدەستمان بێت یارمەتیتان دەدەین، تا ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.
سەرۆكی فەرەنسا ئەوەشی خستە ڕوو، سەبارەت بە رۆژئاواش بەهەمان شێوە لەگەڵ كوردەكانی ئەوێش دەمێنینەوە و هاوسۆزیانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا