فەرەنسا دژی سەپاندنەوەی سزایە بەسەر ئێراندا

 

سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بەسەر ئێراندا رەتدەكەنەوە.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا رایگەیاند، فشارە زۆرەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران تا ئێستا شكستیان هێناوە، وتیشی: هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی نەتەوەیەكگرتووەكان بەسەر ئێراندا رەتدەكەینەوە، بەهۆی كشانەوەی ئەمەریكاوە لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ساڵی ٢٠١٥دا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ستراتیژییەتی سەپاندنی توندترین فشار ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوامە و ناتوانێت لەم قۆناغەدا رەفتارە خراپەكانی ئێران لە ناوچەكەدا رابگرێت یان گرەنتی ئەوە بدات ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ناوەكی.

ماكرۆن وتیشی: لەبەرئەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا بەردەوام دەبن لە داواكانیان بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی ڤیەننای ساڵی ٢٠١٥، ئەگەر نا ئەوا هیچ پێشێلكارییەك لە ئێران قبوڵ ناكەین.

لەماوەی رابردوودا، بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا وەك سێ وڵاتی ئەوروپی بەشدار لە رێككەوتنی ئەتۆمی دژایەتی خۆیان بۆ هەوڵەكانی ئەمریكا لە پێناو سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان بەسەر تاراندا دەربڕی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا