ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و شاندەکەی جەهەپە چی بوو؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی پارتی گەلی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کائان سالیجی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر چۆنێتی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە کرد لەڕێی دایالۆگ و لێکتێگەیشتنی گەل و پێکهاتەکان.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە لەڕێی دایالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوان گەلان و پێکهاتەکان و پارتی گەلی کۆماری تورکیاش تێڕوانینی دوورمەودای خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ خستەڕوو.

شاندەکەی پارتی گەلی کۆماری جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە کێشەکانی ناوچەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان چارەسەربکرێن، لەو رووەشەوە ئاماژەی بە گرنگی رۆڵی هەرێم کرد.

لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش و ئایدیای هاوبەش کردەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانی ناوچەکە لەسەر بنەمای قبوڵکردنی یەکتر.

دوێنێ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی گەلی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی ئۆگوز کائان سالیجی، جێگری سەرۆکی پارتەکە کرد و ئاماژەی بەوەکرد، “تورکیا وڵاتێکی گرنگ و فرە نەتەوەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا