تاڵیبان پەخشکردنی ئەو درامایانە قەدەغە دەکات کە ژنان ڕۆڵی تیادا دەبینن

 

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بزوتنەوەی تاڵیبان فەرمانێکی بە هەموو تەلەفزیۆنەکانی ئەفغانستان کرد، بڕیاریدا سەرجەم ئەو درامایانە قەدەغە بکات کە ژنان تیایدا دەردەکەون، لە چوارچێوەی ڕێنماییە ئاینیەکان کە بڵاوی کردەوە.

لە ڕێگەی وەزارەتەکەیەوە تاڵیبان سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ئاگادار کردەوە، کە دەبێت هەموو ئەو دراما ڕۆمانسیانە ڕابگیرێن کە ژنان ڕۆڵی تیادا دەبینن.

داواش دەکات ئەو ژنانەی کە ڕۆژنامەنوسن، لە شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە دەردەکەون، پێویستە باڵاپۆش بن و سەرپۆشێک بەن بەسەریاندا.

وتەبێژی وەزارەتەکەشیان ڕایگەیاند، ئەمە یاسا نیە بەڵکو تەنها ڕێنمایی ئاینییە.

یەکێکیتر لە داواکارییەکان بریتیە لە، ڕاگرتنی هەموو ئەو بەرنامانەی لە بەها ئیسلامیەکان دوورەو، سوکایەتی بە ئاین دەکات یاخود ئەوانەی پێغەمبەر و هاوەڵەکانی نیشان دەدات.

ئەمە دووەم جارە، تاڵیبان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەزگا ڕاگەیاندنەکان و کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان دەدات، لەوکاتەوەی دەسەڵاتی گرتۆتە دەست لە مانگی ئابی ئەمساڵدا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا