لێكۆڵینەوە لە ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ بەشێك لەو پەرلەمانتارانە پێكهێناوە كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

بەڵێن ئیسماعیل ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەندامی ئەو لیژنەی لێكۆڵینەوەكە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەماوەی رابردودا باسی ئەو دەنگۆیانە كرا كە گوایە ژمارەیەك پەرلەمانتار پێگەكەی خۆیان بەكارهێناوە بۆ كاری تایبەت و گەندەڵیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ لێكۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لیژنەیەكی بەدواداچونی بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان پێكهێناو ئەمڕۆش یەكەم كۆبونەوەی لیژنەكە بەڕێوەچوو.

وتیشی، “داوادەكەین هەركەسێك بەڵگەیەكی هەیە لەسەر ئەندامێكی پەرلەمان كە پێگەكەی خۆی بەكارهێناوە بۆ كاری تایبەت ‌و گەندەڵی بۆمان ڕەوانە بكات، ئێمەش وەكو لیژنەكە چاوپۆشیش لەهیچ پەرلەمانتارێك ناكەین”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە بەشێك لە پەرلەمانتاران بەشێوەی سەربەخۆو بەدەر لە كاری لیژنەكانیان سەردانی پرۆژەكانی وەبەرهێنانیان كردووەو تۆمەتباركران بەوەی پارەیان لە خاوەن پرۆژەكان وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا