پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی جوڵەی بازرگانی لە رێگەی دەروازەی پەروێزخان و بەدواداچون بۆ کێشە و گرفتەکانی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی دەروازەكەی کرد و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری دەروازەكە و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی ناو دەروازەكە رایگەیاند، ماوەیەکە جوڵەی بازرگانی لە رێگەی مەرزی پەروێزخانەوە کەمیکردەوەو ئەوان هاتوون لەكەمی هۆكارەكانی كەمی جوڵەی بازرگانی و كار بۆچارەسەركردنی گرفتەكان بكەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئیدارەی گەرمیان، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاندووە،ە ماوەیەکە جوڵەی بازرگانی لە رێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە کەمیکردەوە، ئەوانیش بۆ ئەوە سەردانی دەروازەكەیانكردووە تا لەنزیکەوە ئاگاداری گرفتەکانی ناو دەروازەكە بن و کار لەسەر چارەسەرکردنیان بکەن.
باسی لەوەشكردووە، ئیدارەی گەرمیان بە گرنگیەوە لە دەروازەی پەروێزخان دەڕوانێت و بەردەوام چاودێری کارەکانی دەروازەكە دەکات ئەوەش بەمەبەستی چارەسەری گرفتەکانی و زیاترکردنی قەبارە و جوڵەی بازرگانی لە رێگەی دەروازەكەوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان جەختیکردووەتەوە لە بەگەڕخستنی هەوڵەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ بەدواداچوون و چارەسەری ئەو گرفتانەی لەدەروازەكەدا بونیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ چارەسەری بەشێک لە کێشەکان لایەنی پەیوەندیدار رادەسپێرن لە کەمترین ماوەدا چارسەری بەشێك گرفتەکان بکەن.
لای خۆیەوە ،عەلی تۆفیق، بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان ڕایگەیاندووە، كێشە و كەمبوونەوەی داهات و جوڵەی بازرگانی لەدەروازەی پەروێزخان پەیوەندی بە پێناسی گومرگییەوە هەیە و ئەوان پابەندن بەو پێناسەوە، بەڵام مەرزەكانی دیكەی عێراق پابەند نابن پێوەی.