پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کاروانێکی تەنکەری سوتەمەنی لەسەر سنووری عێراق و سوریا بۆردومان کرا و چەندین قوربانی لێکەوتەوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە کاروانێکی سوتەمەنی کە بەرەو شاری بوکمال لە عێراقەوە بەرەو سوریا دەڕۆیشتن، بەئامانجگیرا و بەهۆیەوە 14 کەس کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەو شوێنەی تەنکەرەکانی لێوە بەئامانجگیراوە، میلیشیاکانی سەربە ئێرانی تێدایە و بارەگای ئەو میلیشیایانەش لە ناوچەکە بۆردومانکراون.
هاوکات، تا ئێستا دیار نییە چ لایەنێک بۆردومانەکەی ئەنجامداوە.