پۆڵه‌تیك پرێس:
بازاڕی وزه‌ی جیهان چاوی له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكایه، چونكه سه‌ركه‌وتنی بایدن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات، به‌وه‌ش نرخی نه‌وت هێنده‌ی دیكه داده‌به‌زێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی میدیای ئه‌مریكی، ئه‌گه‌ر جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، به‌وه‌ش تاران ده‌توانێت ڕۆژانه زیاتر له یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات، به‌وه‌ش نرخی نه‌وت هێنده‌ی دیكه داده‌به‌زێت.
بانكه‌كانی وۆڵ‌ستریت له‌ئێستاوه ئاماده‌ن پێشوازیی له‌یه‌ك ملیۆن یاخود زیاتری نه‌وتی ئێران بكه‌ن بۆ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ساڵی داهاتوه‌وه.
ئێران به‌ر له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له‌توانایدا بوو ڕۆژانه سێ ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات.
ئیمان ناسری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆمپانیای (FGE)ی ڕاوێژكاریی پێیوایه “له‌دوای چه‌ند مانگێك له هه‌ڵبژاردنی بایدن، پێشبینیده‌كه‌ین نه‌وتی ئێران بۆ بازاڕه‌كانی جیهان بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌رئێشه‌یه‌كی نوێیه بۆ ڕێكخراوی ئۆپیك”.
ده‌رچوونی بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا واده‌كات ئێران نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی له گۆشه‌گیریی چه‌ند ساڵه بێته ده‌ره‌وه كه به‌هۆی بڕیاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه تووشی داته‌پین ببو، به‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ ڕێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپیك له‌سه‌ر سنورداركردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت شكستده‌هێنێت و نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار داده‌به‌زێت.
سزا نوێیه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئێران وایكردووه ئه‌گه‌ر جۆ بایدن-یش ببێته سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئه‌مریكا هێنده ئاسان له‌گه‌ڵ تاران ده‌ست به دانوستان نه‌كات و ماوه‌یه‌كی بوێت تا سزاكان كاری خۆیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر جۆره كرانه‌وه یاخود گۆڕینی شێوه‌یه‌كی سیاسه‌تكردن به‌رامبه‌ر ئێران، ڕاسته‌وخۆ له‌كۆنگرێسی ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی یاسا سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه سزاكان سوكبكات یاخود به بڕیارێك سه‌رجه‌م سزاكان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و ڕێگه به ئێران بدات هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی بكات، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می باراك ئۆباما، ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ر بایدن ببێته سه‌رۆك ئه‌وا ده‌ستپێشخه‌ریی هه‌بێت بۆ ئێران له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مێزی دانوستان.
كرانه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ڕووی ئێران ئه‌گه‌ر بۆ تاران سودی هه‌بێت، ئه‌وا ده‌رگای كێشه‌یه‌كی دیكه به‌ڕووی ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه ئه‌ویش ڕازیكردنی سعودییه‌ی گه‌وره هه‌نارده‌كاری نه‌وته بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، كه ڕیاز سه‌رسه‌ختانه پاڵپشتی تره‌مپی ده‌كرد بۆ سزادانی ئێران.
به‌هۆی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئابووری ئه‌و وڵاته تووشی دۆخێكی ڕوخێنه‌ر بووه، نه ده‌توانێت نه‌وت هه‌نارده بكات نه مامه‌ڵه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان.