زیاتر لە ملیۆنێك منداڵی عێراقی لە مافەكانیان بێبەشن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ملیۆنێك منداڵی عێراقی لە مافەكانیان بێبەشن، بەشێكی زۆریشی بەهۆی جیاوازی رەگەزەوەیە.


عەبدولزەهرە هینداوی وتەبیژی وەزارەتەكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، منداڵانی عێراق هاوشێوەی منداڵانی جیهان مافی ئەوەیان هەیە لە ژیانیاندا فێری خوێندن بكرێن و دەرفەتی دەرخستنی تواناكانیان پێبدرێت، بەڵام بەداخەوە لە عێراق لەم مافانە بێبەشكراون.
وتیشی، رێژەی منداڵانی كاركەر لە عیراق گەیشتووەتە 7% و ملیۆنێك و سەد هەزار منداڵیش لە مافەكانیان بێبەشن، جیاكاری رەگەز هۆكارێكی دیكەیە كە لەنێوان كچ و كوڕدا پەیڕەو دەكرێت و بەهۆیەوە لە پرۆسەی پەروەردەیی بێبەش دەكرێن.

وتەبیژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئەوەی خستەڕوو،‌ پێویستە منداڵان لەو توندوتیژیانەش پارێزراوبن كە لەلایەن خێزان‌ یاخود قوتابخانە و كۆمەڵگەوە روبەڕویان دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا