لە سعودیە هەر قوتابییەک ئامادەنەبوونی بگاتە 20 ڕۆژ دایک و باوکی سزای زیندانیکردن دەدرێن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی بڕیارێکی دەسەڵاتی سعودیە، لە وەرزی نوێی خوێندندا ئامادەنەبوونی قوتابیان سنورداردەکرێت و ئەگەر لەماوەی دیاریکراو تێبپەڕێت دایک و باوکی سزا دەدرێن.

دەسەڵاتی سعودیە بڕیاریدا، لە وەرزی نوێی خوێندندا هەر قوتابییەک بەبێ هۆکار ئامادەنەبوونی بگاتە 20 ڕۆژ، دایک و باوکی بە سزای زیندانیکردن سزا بدات.

جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە وەک ڕێکاری نوێیە، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئامادەنەبوونی قوتابیان، کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی سعودیەوە ڕاگەیەندراوە.

لەکاتێکدا، پێشتر وەزارەتی خوێندنی سعودیە ئاماژەی بەوەکرد، بەمەبستی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو قوتابیانەی ئامادەنەبونیان لە پۆلەکانیاندا زۆرە رێکارێکی نوێ دەگرنەبەر، ئەویش لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایک و باوکی دەکەن و بەپێی ماددەی 23ی سزاکانی ئەو وڵاتە کە تایبەتە بە پاراستنی منداڵ ڕەوانەی دادگای دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا