پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ خوار 145 هەزار دینار.
لە ئێستادا بەگوێرەی زانیارییەکان، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 144 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی بەهای دۆلار دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق لە بودجەدا بەهای 100 دۆلاری بە 130 هەزار دینار جێگیرکرد.