سبەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی رۆژی پێنجشەممە موچەی مانگی هەشتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی پێنجشەممە موچەی مانگی هەشتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ دەست بە دابەشکردنی 100% موچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت.

رۆژی 14ی ئابی 2021، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “وەك ئەوەی بڕیاری لێدراوە، چاوەڕواندەكرێت رۆژی 25ی ئەم مانگە بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم بنێرێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا