وادەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وادەی ناردنی پشکی بودجە و مووچەی هەرێم بەپێی یاسای بودجە ڕادەگەیەنێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، لەدوای بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجەی گشتی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بۆ یەکەم جار، هەرێمی کوردستان پشکی خۆی بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی بەتەواوی وەردەگرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەم مانگە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەتەواوی دەنێرێت، کە مانگانە تریلیۆنێک و 250 ملیار دینارە بەبێ داهاتی ناوخۆ.

ڕوونیکردەوە، وادەی خەرجکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەنێوان 18 بۆ 25ی مانگدا دەبێت، لەو ماوەیەدا لەعێراق لیستی مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت و بۆیە بە گەیشتنی پارە لە هەرێمی کوردستانیش دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز(7) دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا