عەلی سیستانی لەبارەی گۆشتی بەرازەوە فتوایەك دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق وەڵامی پرسیاری شوێنكەوتووانی مەزهەبی شیعە لەبارەی گۆشتی بەرازەوە دەداتەوە و رایگەیاند، دەتوانن لەو سەربڕخانانەدا كار بكەن كە بەرازی تێدا سەردەبڕدرێت و كاری پاككردنەوە و لە قوتوونان بكەن.

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق وەڵامی چەند پرسیارێكی شوێنكەوتووانی مەزهەبی شیعەی داوەتەوە لەبارەی گۆشتی بەزار و كاركردن و بازرگانیكردن لەو بوارەدا.

یەكێك لەو پرسیارانەی كە وەڵام دراوەتەوە تایبەتە بە پرسی كاركردن لەو سەربڕخانانەی، كە بەرازیان تێدا سەردەبڕدرێت لە وەڵامدا نووسینگەی عەلی سیستانی دەڵێت، دەتوانن كارەكانی وەكو پاككردنەوە و لەقوتوونان و كاری هاوشێوەكانی بكەن و رێگری نییە، هەرچەندە سەربڕین خۆی لە خۆیدا حەرام نییە، بەڵام شایستەی ئەوە نییە كە پارەی لەسەر وەربگیرێت، ئەگەر وەریشیبگرێت دەبێت لە رێگەی خۆقوتاركردنەوە بێت.

نووسینگەی سیستانی جەخت لەوە دەكاتەوە كە فرۆشتنی گۆشتی بەراز بۆ ئەو كەسانەش كە بەكارهێنانی بە شیاو دەزانن، رێگەپێدراو نییە، بەڵام ئەگەر كەسێك هاوبەشێكی هەبێت لە بواری بازرگانی، كە بە جیا گۆشتی بەراز بفرۆشێت، ئاساییە مامەڵە بە قازانجەكەوە بكرێت، كە لەلایەن هاوبەشەكەیەوە دەستكەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا