وەزارەتی کارەبا رەتیدەکاتەوە سوتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر پەیوەندیی بە کارەباوە هەبێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا رەتیدەکاتەوە هۆکاری سوتانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر پەیوەندیی بە کارەباوە هەبێت و دەڵێت لیژنەی لێکۆڵێنەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتەکەیان لێکۆڵینەوەی زیاتر لە رووداوەکە دەکات.
رۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024، وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرایکرد، لەسەر فەرمانی وەزیری کارەبا لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، بەسەرپەرشتی حوسێن حەمەد قادر، راوێژکاری وەزارەت سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کرد.
روونیشیکردەوە، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگەو ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو بەوەی کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لیژنەکەش هەماهەنگی و هاوکاریی بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا