پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم دەڵێت، لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان ھەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێم ھەیە بۆ چارەسەری کۆتایی کێشەی مووچە.
ھونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوەکرد، ھەوڵەکانی وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێم کودستان لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەنگاوی باشی بڕیوە.
وتیشی، وەزارەتی دارایی ھەرێم تەواوی رێنماییە داراییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و لە نێوان ھەردوو وەزارەتیش لێکتیگەیشتنی باش ھەیە بۆ گەیشتن بە رێگەچارەی کۆتایی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.