بەغدا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، لە دواکۆبونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بە تێکڕای دەنگ بڕیاردراوە 200 ملیاری دیكە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەكۆبوونەوەی دوێنی سێشەممە 10ی ئاب ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار دراوە پارە بۆهەرێمی كوردستان بنێردرێت و دوای تەواوبونی ڕێکاره ئیدارییەکان 200ملیارەکە رەوانەی هەرێم دەكرێت.

هاوكات، شیروان میرازا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كراوه‌، ناردنی 200 ملیار دینارەی بەغدا بۆهەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت”.

پێشتریش حكومەتی عێراق لەچوارچێوەی رێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، 200 ملیاری خستە سەر ئەژماری  وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران هەڵبگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا