پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 9 ی ئازار دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس دابەشكردنی مووچە بە هەمان خشتەی مانگەكانی پێشوو دەبێت، ئەگەربێت و حكومەت بتوانێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بكات.
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، وەزارەتی دارایی و ئابووری راسپێردراوە كە “ئامادەكاریی پێویست بكات بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە.”
پۆڵەتیك پرێس ئەوەی زانیوە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابووری هەرێم وەزیری دارای بایكۆتی دانیشتنەكەی كردوەو ئەگەری هەیە لێبڕینی مووچەش دەستپێبكاتەوە.