وەزارەتی كشتوكاڵ بەدواداچوون بۆ كێشەی جووتیاران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بەدواداچوون بۆ گرفت و كێشەكانی جوتیاران و خاوەن پرۆژەكان و كێشەی گەڕاندنەوەی قست و پێشینەی كشتوكاڵی كە لە بانقی كشتوكاڵی وەریان گرتبوو دەكات.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی سێ شەمە 9_11_2021 بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبوونی ستافێكی باڵای وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری بانقە كشتوكاڵیەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبونەوەیەك ئەنجام درا .

ئەوەشهاتووە ئەم كۆبونەوەیە تایبەت بوو بە بەدواداچوونی گرفت و كێشەكانی جوتیاران و خاوەن پرۆژەكان و كێشەی گەڕاندنەوەی قست و پێشینەی كشتوكاڵی كە لە بانقی كشتوكاڵی وەریان گرتبوو ، وە سوودمەند بوون لە پاڵپشتی و وەرگرتنی قەرزی كشتوكاڵی، لە ماوەی ساڵانی رابردوو بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی كشتوكاڵی و خانووی پلاستیكی و ئامێرە كشتوكاڵیەكان و گروپی پرۆژەكانی پەلەوەری.

لە كۆتایی كۆبونەوەكە لە نێوان هەردوولادا پێشنیازی لیژنەیەكی هاوبەش كرا بۆ ئامادەكردن و كۆكردنەوەی سەرجەم پێشنیارەكان بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ گەڕاندنەوەی پێشینە و قەرزە كشتوكاڵیەكان لەلایەن جوتیارانەوە، وە هەوڵدان بۆ دەست بەكاربوونەوەی بانقە كشتوكاڵیەكان بۆ پێدانی پێشینە و قەرز بە جوتیاران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا