بە تۆمەتی دزی کردن پێنج کەس دەستگیر کران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لە خەڵک دزیبوو.
پاش ئەوەی ژمارەیەک ھاوڵاتی لەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ سکاڵایان تۆمارکرد کە لەناوچەی پیشەسازی و چەند شوێنێکی دیکە کەلوپەلی ئۆتۆمبێلیان لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر،شەوی ڕابردوو پێنج تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیران.
ھەریەک لەتۆمەتباران (أ، ط، ن – م، ر، ع – ب، ع، غ – س، ف، و – أ، ر، ع) لەبەردەم دادوەردا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.
هێزەکانی پۆلیس بەردەوامن لە گەڕان و لێکۆڵینەوە، بە دوای تۆمەتباراندا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە هەموو ناوچەکان.
May be an image of 1 person, standing and indoor
.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا