پاڵاوگەیەكی نەوت لە گوێر ئاگری گرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاگر لە پاڵاوگەیەكی نەوت لە ناحیەی گوێر كەوتەوە، تیمەكانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند: تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و حەوت ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، كەسێك لەو رووداوە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، تا ئێستاش قەبارەی زیانە ماددییەكان نەزاندراوە.

لە سنوری گوێر چەندین پاڵاوگەی بەرهەمهێنانی بەنزین، نەوت و گازوایل هەن و بەشێكیان لەلایەن دەستەی ژینگەوە مۆڵەتیان پێنەدراوە و كاركردنیان بە نایاسایی دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا