ئەمریكا جەخت لە مانەوەی هێزەكانی لە عێراق دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمەریكا پشتیوانی خۆی وەك هاوبەشێكی ستراتیژی عێراق دووپاتدەكاتەوە و جەخت لەسەر مانەوەی هێزەكانیشی دەكاتەوە لە عێراق بۆ پاڵپشتیكردنی هێزە سەربازییەكانی عێراق لە شەڕی بەردەوامیان بۆ شكستپێهێنانی داعش.

رۆژی شەممە 19_11_2022، دەیڤد هێرندۆن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند، لە پەراوێزی دیداری ساڵانەی دیالۆگی مەنامە لە بەحرێن، كۆلین كاهل، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریكا بۆ كاروباری سیاسی، برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆبوونەتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، شاندی ئەمریكا جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەكەیان كردەوە وەك هاوبەشێكی ستراتیژی لەگەڵ عێراق، هەروەها پابەندبوونی واشنتنیان بۆ هێشتنەوەی ئەو هێزانەیان لە عێراقدا ماونەتەوە دووپاتكردەوە، بۆ پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە شەڕی بەردەوامیان بۆ شكستپێهێنانی داعش.

بەرپرسە ئەمەریكییەكان نیگەرانییەكانی خۆیان سەبارەت بە هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق بە فوئاد حسێن راگەیاندووە و هیوای ئەوەشیان خواستووە كارنامەی حكومەتی نوێی عێراق سەركەوتووبێت لە دابینكردنی سەقامگیری ئابووری و هەنگاوە یەكلاكەرەوەكان بۆ خۆگونجاندنی لە ناوچەكەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا