پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم لە بارەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی داعشەوە میدیاكان ئاگادار دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، نابێت وێنە و ڤیدیۆ بەرهەمهێنراوەكانی داعش لەمیدیا بینراو و پۆرتاڵەكاندا بڵاو بكرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا كە ئەمڕۆ 6-12-2021 بڵاویكردووەتەوە رایدەگەیەنێت: نابێت وێنە و ڤیدیۆ بەرهەمهێنراوەكانی داعش لە میدیا بینراو و پۆرتاڵەكاندا بڵاو بكرێنەوە و هەر كەناڵێك پێچەوانەی ئەم گشتاندنە بكات روبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
راشیدەگەیەنێت: پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی ئەركی هەموو لایەكە، بۆیە پێویستە پابەندی یاسا و رێنماییەكان بن.
شەوی رابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و بەشێك لە پەیج و میدیاكان ئەو وێنانەیان بڵاوكردەوە كە داعش بڵاویكردنەوە و باسی لەوە كردبوو كە ساتی هێرشكردنە سەر هێزەكانی پێشمەرگەیە.
هەر لەو نووسراوەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە، بڵاوكردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم كەناڵانە دەبن بە رایەڵێكی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوكێ لەنێوان هاووڵاتییاندا بڵاودەكەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە رێنوێنیی ژمارە 1ی ساڵی 2014ی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، تایبەت بە رێكخستنی فریكوێنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان.