“ئەردۆغان بەیارمەتی گورگە بۆرەکان هەوڵ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ و کەرکوک دەدات”

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆڵەتیک پرێس

ئەحمەد شەریفی، شارەزا لەبواری ئەمنی رایگەیاند، تورکیا پلانی هەیە بۆ داگیرکردنی موسڵ و کەرکوک و رێکخراوی گورگە بۆرەکانیش لەم پلانەیدا هاوکاری دەکەن.

ئەحمەد شەریفی ئەوەی ئاشکراکرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بەهاوپەیمانی لەگەڵ رێکخراوی گورگە بۆرەکان هەوڵ دەدات زەوییە “تورکمانییەکان” بگەڕێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی تورکیا.

دەشڵێت: هاتنی سوپای تورکیا بۆناو خاکی هەرێم بەبیانووی جەنگ دژی پارتی کرێکارانی کوردستان تەنیا “درۆیەکە” و ئامانجی سەرەکی تورکیا لەم هەنگاوە هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی لۆزانە کە کەرکوک و موسڵی گەڕاندەوە بۆ عێراق.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا تورکەکان هەوڵ دەدەن موسڵ و کەرکوک و بەشێک لەخاکی رۆژئاوای کوردستان و سوریا داگیربکەن و بگەنە زەوییەکانی نزیک لە چین، دەشڵێت: تورکیا هەموو ئەم هەنگاوانە بە بیانووی پاراستنی کەمە نەتەوەیاتییەکان جێبەجێ دەکات و ئەم پلانەش پلانێکی مەترسیداری نێودەوڵەتییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا