كۆمیسیۆن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان پێكەوە ئەنجام بدەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، لە رووی هونەرییەوە ناتوانن لە ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق پێكەوە ئەنجام بدەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەكە لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆبووەتەوە و باسیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووە و سەرۆك و ئەندامانی كۆمیسیۆنیش ئامادەییان پیشانداوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و داواشیكردووە ئەو وادەیەی بۆ ئەو هەڵبژاردنە دیاریكراوە كە شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵە بە تەواوی یەكلایی بكرێتەوە بۆئەوەی ئامادەكارییەكانیان دەستپێبكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیشەوە سەرۆك و ئەندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق جەختیان كردووەتەوە كە لە رووی هونەرییەوە ناتوانین لە ئەمساڵدا هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق پێكەوە ئەنجام بدەن.

رۆژی 30ی ئایاری 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە نادەستووریبوونی یاسای ژمارە 12ی درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كە لە 9ی تشرینی یەكەمی 2022 دەركرا و رایگەیاند، تەمەنی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ كۆتاییهاتنی خولی پێنجەم كۆتایی هاتووە و هەر بڕیارێك لە دوای كۆتاییهاتنی ئەو ماوەیەوە دەركرابێت لە رووی دەستوورییەوە پووچەڵە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا