پۆلیسی سلێمانی: بکوژی ھاوڵاتییەک لە ناحیەی زەڕایەن دەستگیرکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ئەمڕۆ لەناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کوشتی.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ٣٠_٤_٢٠٢٤، تۆمەتبارێک لە ناحیەی زەڕایەن تەقەی لەکەسێک کردو کەسەکە گیانی لەدەستداو تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکرد.

ئەوەشهاتووە، پاش گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنەوە دەستگیربکرێت.

هێما بەوەشکراوە، لە ئێستادا تاوانبار (م، ع، س) لەدایکبووی 1983 بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی٤٠٦ لە یاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا