دوایین زانیارى له‌سه‌ر پرۆژه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ له‌زارى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه‌

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، پرۆژه‌ى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ پرۆژه‌یه‌كى ستراتیجیه‌و ئێستا چووینه‌ته‌ قۆناغى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیزاینكردنى پرۆژه‌كه‌.

دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن به‌ پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: پرۆژه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ پرۆژه‌یه‌كى ستراتیجیه‌ و هى ساڵێك و دوو ساڵ نییه‌، ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌م پرۆژانه‌ بكه‌ن له‌ وڵاتانى تر كه‌ دروستكراوه‌ هه‌مووى 15 بۆ 20 ساڵى پێچووه‌ تا چووه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وتیشى: من وه‌كو وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كه‌ سوێندم خواردووه‌ سوێندم خواردووه‌ به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت جێبه‌جێبكه‌م، له‌ به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تدا چۆن ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ رێگاوبانه‌كان چاك بكه‌ین ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر شانمان كه‌ ئه‌و كاره‌ش جێبه‌جێبكه‌ین.

روونیشیكرده‌وه‌، ئێمه‌ له‌ماوه‌ى رابردوو توانیومانه‌ به‌شێكى پرۆژه‌كه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ به‌هاى ئابورى له‌ مانگى 10ى ساڵى رابردوو ته‌واوبكه‌ین، ئێستا چووینه‌ته‌ قۆناغى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دیزاینكردنى پرۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوودا ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان ئه‌نجامى هه‌بوو ئێوه‌و خه‌ڵكى كوردستانى لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌.

هێماى به‌وه‌شكرد، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كى ستراتیجیه‌و ده‌مانه‌وێت له‌رێى وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ بیكه‌ین چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حكومه‌ت بێت بارگرانییه‌كى زۆر بۆ حكومه‌ت دروست ده‌كات، ئه‌بێت كۆمپانیاى گه‌وره‌ى جیهانى بێن كارى تێدابكه‌ن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا