قوباد تاڵەبانی: دەبێ پلان هەبێت تا گەشتوگوزار بكرێتە ئامرازێك بۆ زیادكردنی داهات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی دەستەی گەشتوگوزاری كرد لە هەولێرو لە كۆبونەوەیەكدا جەختی لەسەر گرنگی پێشخستنی كەرتی گەشتوگوزار كردەوە لەگەڵ بونی زەمینەی لەبار بۆ بەرەوپێشبردنی لە هەرێمی كوردستان.

‎لەو كۆبوونەوەیەدا كە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرانی سەر بەدەستەكە ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی رەوشی ئێستای گەشتوگوزارو ئامادەكاریی و پلانەكانیان بۆ چۆنێتی بەرەوپێشبردنی لە هەرێمی كوردستان.

لەوچوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە زەمینەیەكی لەبار هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان و جەختی لەوەكردەوە كە دەبێ پلان هەبێت تا گەشتوگوزار بكرێتە ئامرازێك بۆ زیادكردنی داهات بۆ كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتیش، چونكە كەرتی تایبەت دەتوانێ هاوكارێكی باش بێت بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان.

‎هەر لەو بارەیەوە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشدا كە یەكێك لە ئەولەوییەتەكانی حكومەت پێشخستنی ئەو كەرتەیە و پلانی هەیە بۆ ئەم بابەتە و سوپاسی دەستەی گەشتوگوزاریشی كرد كە لەماوەی رابردوودا پلانی خۆیان خستۆتەروو بۆ ئەو مەبەستە و ئەوان هاوكاریان دەبن لەجێبەجێ كردنی.

‎قوباد تاڵەبانی دووپاتی كردەوە كە دەبێ گەشتوگوزار كاربكات بۆ راكێشانی سەرنجی وەبەرهێنەران، بۆ ئەو مەبەستەش داوایكرد ئاسانكاری بكرێت بۆ كەرتی تایبەت تا وەبەرهێنان بكەن لە بوارەكەدا، وتیشی: پێویستە لەسەر ئاستی پەروەردەو خوێندنی باڵا گرنگی بدرێت بە پێگەیاندنی كادری پێویست بۆ پەرەپێدانی ئەو كەرتە گرنگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا