جه‌بار یاوه‌ر له‌باره‌ى هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى هێلى كۆپته‌رى هه‌ڵگرى ره‌ئیسى زانیارى ده‌خاته‌ڕوو

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌دوورى ده‌زانێت هیچ وڵاتێكى دنیا ده‌ستى هه‌بووبێت له‌ خستنه‌خواره‌وه‌ى هێلى كۆپته‌رى سه‌رۆككۆمارى ئێران و یاوه‌ره‌كانى و پێى وایه‌ به‌پله‌ى یه‌ك هۆكاره‌كه‌ى بۆ خراپى كه‌ش و هه‌وا و به‌پله‌ى دووه‌م بۆ لایه‌نى كێشه‌ى ته‌كنیكى له‌ هێلى كۆپته‌ره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى پێشووى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: ئه‌و هیلى كۆپته‌ره‌ى سه‌رۆككۆمارى ئێران و یاوه‌ره‌كانى تێیدابوون، پێى ده‌ڵێن هێلى كۆپته‌رى بێڵ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌رهه‌مهاتووه‌ له‌ ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، ده‌توانێت 14 كه‌س هه‌ڵبگرێت و توانایى هه‌یه‌ قورسایى 2900 كیلۆگرام هه‌ڵبگرێت، خۆیشى نزیكه‌ى 3000 كیلۆ كێشه‌یه‌تى، درێژییه‌كه‌ى 17 مه‌تره‌ به‌رزیه‌كه‌ى 3:90 سێ مه‌تر و 90 سه‌نتیمه‌تره‌، ده‌توانێت له‌كاتژمێرێكدا 180 كیلۆ مه‌تر بڕوات.

له‌باره‌ى هۆكارى رووداوه‌كه‌وه‌ جه‌بار یاوه‌ر وتى: هۆكاره‌كه‌ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ش و هه‌وا، چونكه‌ له‌وكاته‌دا كه‌ش و هه‌وا تێكچووه‌ و ناوچه‌كه‌ش شاخاوییه‌، به‌پێى زانیارییه‌كانى مانگى سوورى ئێرانى ده‌ڵێن خۆى كێشاوه‌ به‌ شاخدا، شاخه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش نزیكه‌ى 3000 هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ئاستى رووى ده‌ریا به‌رزن، جگه‌ له‌ كه‌ش وهه‌وا ره‌نگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هێلى كۆپته‌ره‌كه‌، نزیكه‌ى زیاتر له‌ 54 سال َته‌مه‌نى ئه‌و هێلی كۆپته‌ره‌یه‌، ئه‌مریكا ئابڵۆقه‌یه‌كى گه‌وره‌ى خستووه‌ته‌ سه‌ر ئێران و یه‌ده‌گى ئه‌و هێلى كۆپته‌ره‌ش ناچێت بۆ ئێران ره‌نگه‌ پشت به‌ بازاڕى ره‌ش ببه‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانى یه‌ده‌گى ئه‌و هێلى كۆپته‌ره‌.

وتیشى: ئێستا پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكى وڵات و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و تیمێكى باڵا كه‌ رۆشتوون و گه‌شتیان كردووه‌ بۆچى هێلى كۆپته‌رێكى كۆنیان به‌كارهێناوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئایا تیمى ته‌كنیكى پێشتر چێكى هێلى كۆپته‌ره‌كه‌ى كردووه‌ پێش فڕین.

روونیشیكرده‌وه‌، بێگومان ئێران ده‌ست به‌جێ لیژنه‌یه‌كى هونه‌رى سه‌ربازى ئه‌منى پێكده‌هێنێت بۆئه‌وه‌ى بزانن له‌وكاته‌دا كه‌ش و هه‌وا به‌جۆرێك تێكچووه‌ كه‌ هێلى كۆپته‌ره‌كه‌ نه‌یتوانیبێت خۆى بگرێت له‌ ئاستیدا، یان كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكى بووه‌، زۆرجار گومانى ئه‌وه‌شده‌كرێت رووداوێكى ته‌قه‌كردن بووبێت كه‌ به‌بڕواى من ئه‌مه‌یان دووره‌ له‌و بابه‌ته‌.

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى ئێران داواى درۆنى له‌ توركیا كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى هێلى كۆپته‌ره‌كه‌ى هه‌ڵگرى سه‌رۆككۆمارى وڵاته‌كه‌، جه‌بار یاوه‌ر رونیكرده‌وه‌، بۆیه‌ ئێران داواى له‌ توركیا كردووه‌ چونكه‌ توركیا جۆره‌ درۆنێكى هه‌یه‌ ده‌توانێت له‌ هه‌موو هه‌ل و مه‌رجێكى ناله‌باردا، وه‌ له‌به‌رزایى زۆریشه‌وه‌ زه‌وى ببینێت، بۆیه‌ داواى له‌ توركیا كردو ئه‌وانیش ده‌ست به‌جێ ئه‌و درۆنه‌ى نارد ته‌نانه‌ت رووسیاش هه‌ندێك فڕۆكه‌ى نارد بۆ مه‌به‌ستى گه‌ڕان و پشكنینى ناوچه‌كه‌.

ده‌رباره‌ى تێوه‌گلانى ئیسرائیل له‌و رووداوه‌، وتى: ئیسرائیل ده‌ست به‌جێ به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردو روونیانكرده‌وه‌ كه‌ هیچ ده‌ستێكیان نه‌بووه‌ له‌ رووداوه‌دا ئه‌گه‌رى به‌هێز بۆ بابه‌تى كه‌ش و هه‌وا ده‌ڕوات و ئه‌گه‌رى دووه‌م بۆ لایه‌نى ته‌كنیكى ده‌ڕوات بۆیه‌ بڕواناكه‌م هیچ وڵاتێكى دنیا ده‌ستى له‌م رووداوه‌دا هه‌بێت به‌ ئیسرائیلیشه‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا