وەزارەتی کشتوکاڵ چەند رێکارێک بۆ رێگری لە تای خوێنبەربوون دەگرێتەبەر

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە پێناو رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان، کە ئێستا هەندێک پارێزگای عێراقی گرتوەتەوە، شەش رێكاریان گرتوەتەبەر.

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە پێناو ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان ، کە ئێستا هەندێ پارێزگای عێراقی گرتووەتەوە، وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێم 6 ڕێکارى دەرکرد بەم شێوەیەی خوارەوە :

یەکەم/ پێویستە سەربڕینى ئاژەڵان لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتەرنەری بکەوێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر ڕێگا و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.

دووەم/ پشکنینى پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستییان.

سێیەم/ پێویستە ڕێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانى کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان ڕەچاو بکرێت.

چوارەم/پێویستە لە خاڵە سنوورى و فڕۆکەخانەکان، پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت کە دێنە نێو هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی دڵنیابوون لە تەندروستییان.

پێنجەم/ وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ مەبەستی دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەکان و ئەم هەڵمەتە هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

شەشەم/ کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی بازرگانیی ئاژەڵان بە شێوەی نافەرمی لە دەرەوە و نێو هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵی ئەو پارێزگایانەی کە نەخۆشییەکە تیایاندا بڵاو بووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا