دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە عێراق دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە21ی ئایار، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی لە ئەمڕۆوە ڕێکارەکانی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی ئایار دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بەوەکرد، داوایان لە بەشی ژمێریاری وەزارەت و دامەزراوەکان کردووە، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان، بەلەبەرچاوگرتنی پابەندبوون بە خشتەی دارایی مانگانە و جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجە داراییەکان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ژمێریاری وەزارەتەکەیان بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا