خشتەى بودجە گەیشتە پەرلەمانى عێراق

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

خشتەى بودجەى 2024 گەیشتە پەرلەمانى عێراق کە نزیکەى 211 تریلیۆن دینارە، ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمان دەڵێت، “راپۆرتى لەسەر ئامادە دەکەین و دەنگى لەسەر دەدرێت”.

گەیشتنى ئەو خشتانەى بودجە لەلایەن فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراقەوە بڵاوکرایەوە کە لە ئەنجوومەنى وەزیرانەوە بۆیان نێردراوە. سەفوان گەرگەرى، ئەمیندارى گشتى ئەنجوومەنى نوێنەران خشتەکانى وەرگرتووە و ناردویەتى بۆ سەرۆکایەتیى پەرلەمان.

جەمال کۆچەر، ئەندامى لێژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دەڵێت: “هەرکات خشتەى بودجە نێردرا بۆ لێژنەکەمان راپۆرتێکی لەسەر ئامادە دەکەین بۆ بەرچاوڕوونى پەرلەمانتاران لەسەر وردەکارییەکەى”.

خشتەى بودجەى 2024 دەگاتە نزیکەى 211 تریلیۆن دینار بە زیاتر لە 63 تریلیۆن دینارى کورتهێنانەوە.

ئەندامەکەى لێژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، وەک پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵانە تاوتوێ و دەستکارى ناکرێت، بەڵکو تەنیا لەسەر بنەماى راپۆرتى لێژنەى دارایی دەنگى لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێت.

داهاتى پێشبینیکراو لە بودجەى 2024 گەیشتووەتە 144 تریلیۆن و 336 ملیار دینار، لە کاتێکدا خەرجییەکان بە 210 تریلیۆن و 936 ملیار دینار مەزندە کراوە.

ئەو خشتانە لە 19ى ئایار لە ئەنجوومەنى وەزیران پەسەند کران بۆ ئەوەى بنێردرێت بۆ پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا