هاوسەری بەشار ئەسەد توشی شێرپەنجەی خوێن بووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکایەتیی سوریا لە راگەیەندراوێکدا، توشبوونی خانمی یەکەمی وڵاتەکەی بە نەخۆشیی شێرپەنجەی خوێن راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (21-05-2024)، سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەسما ئەسەد خانمی یەکەمی سوریا و هاوسەری بەشار ئەسە دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە راگەیاندنی چاکبوونەوەی تەواوەتی لە شێرپەنجەی مەمک، توشی شێرپەنجەی خوێن بووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەسمای تەمەن 48 ساڵ، پرۆتۆکۆڵێکی چارەسەری تایبەتی بۆ دەکرێت کە پێویستە تەواو داببڕێت لە تێکەڵبوون بەخەڵک، هەر بۆیە بەشداریکردن لە مەراسیم و بۆنەکان دوور دەکەوێتەوە.

لە مانگی ئابی ساڵی 2019 ئەسما ئەسەد رایگەیاند کە بە تەواوی لە شێرپەنجەی مەمک چاک بووەتەوە کە ئەوکات بە وتەی خۆی نەخۆشییەکەی زوو هەستپێکردووە و چارەسەری وەرگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا