تەرمی رەئیسی و یاوەرەکانی گەیەندرانە قوم

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی سیشەممە(21ی ئایاری 2024)، تەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و یاوەرەکانی کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان گیانیان سپارد، پاش ئەوەی لە تەورێزەوە بەڕێ خران، گەیشتنەوە شاری قوم و لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ئێران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای ئێران و وێنەی ڕەئیسی و قوربانییەکانی دیکەی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، پێشوازییان لە تەرمی سەرۆکی وڵاتەکەیان و یاوەرەکانی کرد.

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سەرانسەری وڵات ڕاگەیاندووە، هەر زوو دوای ڕووداوەکە جێگری سەرۆککۆماری ڕاسپارد بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی سەرۆککۆمار، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک لە کاروباری کارگێڕیی وڵاتدا دروست نەبێت، هەروەها جێگرەوە بۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستنیشان کرا، لەگەڵ ئەوە بڕیار درا ڕۆژی 28ی حوزەیرانی ئەمساڵ، واتا دوای تێپەڕبوونی نزیکەی پەنجا ڕۆژ، بەپێی دەستووری ئەو وڵاتە، بەپێی ماددەی 131ی دەستوور دەست نیشان کراوە، بە لەدەست دانی سەرۆک، یاخود نەهاتن، یاخود دەست لەکارکێشانەوە، یاخود مردن، پێویستە لەماوەی پەنجا ڕۆژ دا سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵات هەڵبژێردرێت.

هەر ئەمڕۆ ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای وڵاتەکە بڕیاری دا، ڕۆژی 28ـی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردن بکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان هەڵبژێرن،

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە، دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و میدیای فەرمیی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی سەرۆککۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێرانن.

بڕیاریش وایه‌ بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە 23ی ئایار، لە شاری مەشهەد و لە تەنیشت مەزارگەی ئیمام ڕەزا بە خاک بسپێردرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا