هەدەپە: پێویستە ئەمریكا و وڵاتانی ناتۆ رێگری لە هێرشەكانی توركیا بكەن

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەو هێرشانەی توركیا ئەنجامیان دەدات خەڵكانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت و پێویستە لەسەر ئەمریكا و وڵاتانی ناتۆ رێگری لە توركیا بكەن، ئاشكراشیدەكات، لەبۆردومانی كامپی پەنابەرانی مەخمور گازێكی كوشندە بەكارهێندراوە، بەشێوەیەك 11 بریندار ژەهراوی بون‌ و تەندروستیان ناجێگیرە.

كەریم ویس، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشوور و رۆژئاوای كوردستان بۆ سەر خەڵكی مەدەنیكراوە و پێویستە گەلی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان ئیدانەی ئەم كارە بكەن، دەوڵەتی توركیا لە هەرچوارپارچەی كوردستان شەڕی گەلی كورد دەكات.

وتیشی: پێویستە لەسەر ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و ناتۆ رێگە نەدەن ئەردۆغان و دەوڵەتی توركیا بەم شێوەیە هێرشبكاتە سەر كامپی ئاوارە و خەڵكانی مەدەنی.

ئاماژەی بەوەشكرد ، لە دوایین هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بۆسەر كامپی مەخمور چەكێكی ژەهراوی بەكارهێنراوە و بە هۆیەوە 11 كەس ژەهراوی بوون، تەندروستیان ناجێگیرە.

شەوی 1ی ئەم مانگە كامپی مەخمور و سەنگەرێكی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنووری چیای قەرەچووخ كرایە ئامانجی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە، هەمان شەو شنگال و دێركی رۆژئاوای كوردستان لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردومانكران، وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند لەو هێرشانەدا 80 ئامانجیان بۆردوومانكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا