پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، سبەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی سەردانی ئێران دەکات.
دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “سبەی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی فەرمیی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، سەردانی تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە دەکات”.
ئەوەشی خستەڕوو، شاندێک لە سەرۆکایەتیی هەرێم یاوەری سەرۆکی هەرێم دەبن لە بەشداریکردن لە پرسەی فەرمی سەرۆککۆماری ئێران کە بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، ئەو فڕۆکەیەی کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری پێشوو و ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئێرانی هەڵگرتبوو، لەکاتی گەڕانەوەیان لە پارێزگەی ئازربایجانی رۆژهەڵات لە باکووری رۆژهەڵاتی ئێران کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکان کەژمارەیان 9 کەس بوو گیانیان لەدەستدا.