وەزیری تەندروستی هۆكارى زۆربوونی مردن بەكۆرۆنا ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ئاسایكردنەوەی ژیانەوە رێژەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا زیادیكردووە.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دۆخی هەرێمی كوردستان باش نییەو حاڵەتەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان ڕووی لەزیادبوونە.

ئاشكراشیكرد، ئاسایكردنەوەی ژیان بووە هۆكاری زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆناو رێژەی مردنیشی زیاد كرد.

راشیگەیاند، ئەگەر هەموو بودجەی هەرێم بۆ ئەم دۆخە تەرخانبكرێت، ئەوە هێشتا بەش ناكات، چونكە زۆرینەی پێداویستییەكان بۆ یەكجار بەكاردەهێندرێت و بەردەوام پێویستیمان پێیان هەیە.

سامان بەرزنجی باسی لەوەشکرد، ئەنجومەنی وەزارەتەکەیان رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە و جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ بەردەوامی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن دەکات.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ،تا ئێستا زیاتر لە68 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 40 هەزاریان چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 314 كەسیش بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا