سعودییە پێشبینی پەیوەندییەكی نایاب لەگەڵ بایدن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی سعودییە رایگەیاند، پێشبینی ئەوە دەكەن لەنێوان سعودییە و ئیدارەی نوێی ئەمریكادا پەیوەندییەكی باش و نایاب هەبێت.

ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە رایگەیاند، ئەوان گەشبینن بەپەیوەندییەكی بەهێز و نایاب لەنێوان وڵاتەكەیان و ئەمریكادا كە لەئێشتادا جۆ بایدن سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە دەكات و گەشبینن بەداهاتووی پەیوەندییەكانی هەردولا.

باسی لەوەشكرد، سعودییە هەمووكات پەیوەندی باشی لەگەڵ دیموكرات و كۆمارییەكان هەبووە، ئەوان زیاتر لەگەڵ دەزگا فەرمییەكانی ئەمریكا پەیوەندییەكانیان بەستووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 20ی ئەم مانگە جۆ بایدن دوای سەركەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سوێندی یاسایی خوارد.

بەدرێژایی مێژووی نێوانیشیان ئەمریكاو سعودییە بەردەوام پەیوەندییەكانیان لەبەهێزیدا بووە، سعودییە یەكێكە لەو وڵاتانەی بەردەوام بەبەهای ملیارەها دۆلار چەك و تەقەمەنی لە ئەمریكا دەكڕێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا