پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار رایگەیاند، بڕی 308 ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ چارەسەركردنی پیسبوونی ئاوی سلێمانی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بە مەبەستی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە شاری سلێمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەك بە بڕی 308 ملیۆن و دووسەد و حەفتاو حەوت هەزار و 661 دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی خەرج دەكات.
ئەوەشهاتووە، بەپێی فەرمانێكی وەزاری، لەسەر ڕێژەی 15% ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڕیار لەسەر خەرجكردنی ئەو گوژمەیە دراوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری لە شەقامی بۆتان بۆ چارەسەركردنی گرفتی پیسبوونی ئاو، كە ئەم گوژمەیە كاریگەری زۆر باشی لەسەر چارەسەركردنی ئەو گرفتە دەبێت.